ھۆشداری لە دروستبوونی گروپی ھاوشێوەی داعش دەدرێت
كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی ترسی لە قۆناخی دوای داعش ھەیە
K24 - واشنتن
قۆناخی عێراقی دوای داعش بووەته پرسێكی گه‌رم لە ئاستی نێوده‌وڵه‌تی، زۆر لایه‌ن هۆشداری ده‌ده‌ن له درووستبوونی گرووپێكی توندڕه‌وی هاوشێوه‌ی داعش و جارێكی دیكه پێكهاته‌كانی عێراق بكاته ئامانج و هه‌وڵی جینۆسایدیان بدات و راوێژكارێكی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكاش ستایشی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات بۆ له‌خۆگرتنی زیاتر له ملیۆن و نیوێك ئاواره‌ی عێراقی له هه‌رێمه‌كه و دابینكردنی ناوچه‌یه‌كی ئارام بۆ پێكهاته جیاجیاكانی عێراق.