ھۆشداری لە دروستبوونی گروپی ھاوشێوەی داعش دەدرێت

كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی ترسی لە قۆناخی دوای داعش ھەیە

K24 - واشنتن

قۆناخی عێراقی دوای داعش بووەته‌ پرسێكی گه‌رم لە ئاستی نێوده‌وڵه‌تی، زۆر لایه‌ن هۆشداری ده‌ده‌ن له‌ درووستبوونی گرووپێكی توندڕه‌وی هاوشێوه‌ی داعش و جارێكی دیكه‌ پێكهاته‌كانی عێراق بكاته‌ ئامانج و هه‌وڵی جینۆسایدیان بدات و راوێژكارێكی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكاش ستایشی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات بۆ له‌خۆگرتنی زیاتر له‌ ملیۆن و نیوێك ئاواره‌ی عێراقی له‌ هه‌رێمه‌كه‌ و دابینكردنی ناوچه‌یه‌كی ئارام بۆ پێكهاته‌ جیاجیا‌كانی عێراق.