ئومێد سەباح: ریفراندۆمی سەربەخۆیی یاساییە
"حکوومەتی عێراق دەستووری پێشێل کردووە"
K24 - ھەولێر
ئومێد سەباح، گوتەبێژی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لە پانێلێکی تایبەت بە ریفراندۆم رایگەیاند، حکوومەتە یەك لە دوای یەکەکانی عێراق لە دوای ساڵی 2003 پابەندی دەستوور نەبوون و بنەماکانی فیدراڵییەتییان پشتگوێخست.
گوتیشی، پاراستنی یەکپارچەیی خاکی عێراق پەیوەستە بە پابەندبوونی حکوومەتی ناوەندی بە دەستووری عێراق، بەڵام حکوومەتی ناوەند نەیتوانیوە پابەندی دەستووربێت.