ئێران بەندكراوێكی سیاسی كوردی له‌ سێدارەدا

له‌ ساڵی 2011 وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه‌

K24 - هه‌ولێر:

ئەمڕۆ چوارشەممە بەندكراوێكی سیاسی كورد لە زیندانی سنە لەسێدارە درا.

دوای گواستنەوەی بۆ ژووری تاكەكەسی بە مەبەستی جێبەجێكردنی سزای لەسێدارەدانی، مورتەزا رەحمانی، بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە گرتووخانەی ناوەندی شاری سنە سزاكەی جێبەجێ كرا.

ماڵپەڕی ھەنگاو بۆ مافی مرۆڤ بڵاویكردەوە، كە ئەو بەندكراوە كوردە خەڵكی گوندی تیلەكۆی سەر بە شاری كامیارانە و ساڵی 2011 دەستبەسەر كراوه‌، ساڵی 2013 بە تۆمەتی ئەندامبوون و ھاوكاریکردنی یەکێك لە حزبە كوردییە دژبەرەكانی ئێران و كوشتنی دوو ئەندامی سوپای پاسداران سزای سێ جار لەسێدارەدانی بۆ دەرکراوه‌.

به‌ڵام سه‌ره‌نجام سزای له‌ سێداره‌دان لە لایەن دادگای شۆڕشی شاری سنەوە بە سەر ناوبراودا سەپێندراوە.