هێڵی هه‌ژاری ده‌كرێته پێوه‌ر و پێداچوونه‌وه به مووچه‌ی خاوه‌ن پێداویستییه تایبه‌ته‌كان ده‌كرێت
پله‌به‌ندی بۆ مووچه‌ی خاوه‌ن پێداویستییه تایبه‌ته‌كان ده‌كرێت
K24 - هه‌ولێر:
محه‌مه‌د هاودیانی وه‌زیری كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی رایگه‌یاند تا ئێستا به‌شێوه‌یه‌كی سیستماتیك ،مووچه به‌سه‌ر چینی هه‌ژاران دابه‌ش نه‌كراوه و له‌مه‌ودوا به‌هاوكاری بانكی نێوده‌وڵه‌تی وه‌زاره‌تی پلان دانان ، هێلی هه‌ژاری بۆ دابین كردنی مووچه په‌یره‌و ده‌كه‌ن و چاكسازییه‌كی وورد له سیستمی مووچه‌ی وه‌زاره‌ته‌كه ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
هه‌روه‌ها وه‌زیری كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی به‌رده‌وامن له دووباره پشكنینه‌وه‌ی خاوه‌ن پێداویستییه تایبه‌ته‌كان و مۆڵه‌تی مانگێك ده‌ده‌نه هه‌موو لیژنه‌كان تا كاره‌كانیان ته‌واو بكه‌ن تا بتوانن ده‌ره‌نجامی كۆتایی لیستی خاوه‌ن پێداویستییه تایبه‌تییه‌كان بڵاو بكه‌نه‌وه، گوتیشی له‌گه‌ڵ ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بڕیاریان داوه مووچه‌كانیان به‌گوێره‌ی رێژه‌ی پێداویستی تایبه‌تی كه‌سه‌كه ده‌ستكاری بكرێت.