مووچه‌ی خاوه‌ن پێداویستییە تایبەتەکان پله‌به‌ندی بۆ ده‌كرێت
مۆڵه‌تی مانگێك ده‌ده‌نه هه‌موو لیژنه‌كان تا كاره‌كانیان ته‌واو بكه‌ن
K24 – هه‌ولێر:
پێداچوونه‌وه به مووچه‌ی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت ده‌كرێت، وه‌زیری كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی رايگه‌ياند، "له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی به‌رده‌وامن له دووباره پشكنینه‌وه‌ی كه‌سانى خاوه‌ن پێداویستییه تایبه‌ته‌كان و مۆڵه‌تی مانگێك ده‌ده‌نه هه‌موو لیژنه‌كان تا كاره‌كانیان ته‌واو بكه‌ن و بتوانن ئه‌نجامی كۆتایی لیستی خاوه‌ن پێداویستییه تایبه‌تییه‌كان بڵاو بكەنه‌وه".
گوتیشی: "له‌گه‌ڵ ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بڕیاریان داوه مووچه‌كانیان به‌گوێره‌ی رێژه‌ی پێداویستی تایبه‌تی كه‌سه‌كه ده‌ستكاری بكرێت".