شه‌ڕڤانێكى بريتانى بۆ ئه‌وه‌ى نه‌كه‌وێته ده‌ست داعش كۆتايى به ژيانى خۆى هێناوه
بو به باوكى وتووه ده‌چمه توركيا بۆ گه‌شت
K24 – هه‌ولێر:
شه‌ڕڤانێكى به‌ريتانى له ريزى يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل (يه‌په‌گه)دا شه‌ڕى له دژى داعش كردووه و له شه‌ڕێكدا بۆ ئه‌وه‌ى نه‌كه‌وێته ده‌ست چه‌كدارانى داعش كۆتايى به ژيانى خۆى هێناوه.
ئه‌مڕۆ ئه‌نجامى لێكۆڵينه‌وه‌يه‌ك راگه‌يه‌ندرا، تێيدا ئه‌وه خراوه‌ته‌ڕوو، سه‌ربازێكى به‌ريتانى له سووريا بۆ ئه‌وه‌ى نه‌كه‌وێته ده‌ست داعش كۆتايى به ژيانى خۆى هێناوه.
رۆژنامه‌ى ده‌يلى ميلى بريتانى بڵاويكرده‌وه، رايان لوكى ته‌مه‌ن 20 ساڵ به بێ ئه‌وه‌ى هيچ شاره‌زاييه‌كى پێشووى سه‌ربازى هه‌بووبێت روويكردووه‌ته سووريا و په‌يوه‌ندى به يه‌په‌گه‌وه كردووه.
به گوێره‌ى زانيارييه‌كانى ئه‌و رۆژنامه‌يه، ئه‌و گه‌نجه له ئاب/ ئۆگستى 2016دا به خێزانه‌كه‌ى راگه‌ياندووه، بۆ گه‌شت چووه‌ته توركيا.

به‌ر له‌وه‌ى شاره‌كه‌ى خۆى له به‌ريتانيا به‌جێبهێڵێت وه‌ك شێف له چێشتخانه‌يه‌ك كاريكردووه.
لێكۆڵه‌رى دۆسييه‌كه‌ى به‌و ئه‌نجامه گه‌يشتووه، دواى ئه‌وه‌ى له لايه‌ن چه‌كدارانى داعشه‌وه گه‌مارۆ دراوه، چه‌كى رووكردووه‌ته خۆى و بۆ ئه‌وه‌ى نه‌كه‌وێته ده‌ست چه‌كداره‌كان خۆى كوشتووه.
لوك مانگێك به‌ر له‌وه‌ى بكوژرێت له رێى ماسنجه‌ره‌وه په‌يوه‌ندى به خێزانه‌كه‌ى كردووه و وێنه‌ى خۆى بۆ ناردوون و باسى مه‌شقى سه‌ربازى بۆ كردوون.

دواى ئه‌وه‌ى له ديسه‌مبه‌رى ساڵى رابردوودا په‌يوه‌ندى به خێزانه‌كه‌يه‌وه پچڕاوه، جۆن پلاته‌رى باوكى وێنه‌ى كوڕه‌كه‌ى له ئينته‌رنێت و تۆڕه كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كان به‌رچاو كه‌وتووه، كه چه‌كدارانى داعش له‌سه‌ر ته‌رمه‌كه‌ى وه‌ستاون و له‌وێوه دڵنيابووه‌ته‌وه له كوژرانى كوڕه‌كه‌ى.
باوكى ده‌ڵێت: كوڕه‌كه‌ى دڵى له زێڕ بوو، گه‌نجێكى هه‌ست ناسك و خۆشه‌ويست بووه و ئاماده‌بووه هه‌ر شتێك پێويست بێت بيكات له پێناو يارمه‌تيدانى ئه‌وانى ديكه.
ئه‌و له‌و بڕوايه‌دايه 4 هاووڵاتى بريتانى له ريزى كورده‌كاندا له دژى داعش شه‌ڕيان كردووه و كوژراوون.
له سه‌روبه‌ندى كوژرانى لوكدا وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى به‌ريتانيا رايگه‌ياندووه، له‌نده‌ن هاووڵاتيانى خۆى ئاگادار ده‌كاته‌وه، كه روو نه‌كه‌نه سووريا چونكه خزمه‌تگوزارييه‌كانى كونسوڵخانه‌ى بريتانيا له سووريا وه‌ستاوون و زۆر ئه‌سته‌مه زانيارى له باره‌ى شوێن و سه‌لامه‌تى هاووڵاتيانى بريتانى له سووريا به‌رده‌ست بكرێت.
وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى بريتانيا ئه‌وه‌شى وتبوو، هه‌ر هاووڵاتييه‌ك سه‌ردانى سووريا بكات ژيانى خۆى ده‌خاته مه‌ترسييه‌وه.