بیلال له ژێر دار‌و په‌ردووی كه‌لاوه‌كانی مووسڵه‌وه گه‌یشته‌وه نیشتمانه‌كه‌ی خۆی
باوكی چه‌كداری داعش بووه‌و له ته‌مه‌نی 2 ساڵیدا له‌گه‌ڵ خۆی هێنابوویه سووریا و عێراق
K24 - هه‌ولێر:
بیلال، ئه‌و منداڵه چیچانیه‌ی له ته‌مه‌نی دوو ساڵیدا باوكی له‌گه‌ڵ خۆی هێنابوویه سووریا و پاشان عێراق، گه‌ڕایه‌وه چیچان و له وڵاته‌كه‌ی خۆی كه‌سوكار و به‌رپرسان هاتبوونه پێشوازی.
بیلال له لایه‌ن، حه‌سه‌ن تاهیرۆڤی باوكی كه چه‌كدارێكی داعش بوو، هێنرابووه سووریا و عێراق، به‌ڵام له ره‌وشێكی ته‌ندرووستی زۆر خراپ‌دا له شاری مووسڵ دۆزرایه‌وه‌و به هاوكاری ره‌مه‌زان قادرۆڤی سه‌رۆكی چیچان گه‌یشتووه‌ته‌وه وڵاته‌كه‌ی خۆی.
له كاتی گه‌یشنه‌وه‌ی بۆ چیچان، زیاد ئه‌لسه‌بسه‌بی، نوێنه‌ری ئه‌نجومه‌نی فیدراڵی په‌رله‌مانی رووسی و ژماره‌یه‌ك له كه‌سوكاره‌كه‌ی پێشوازیان له بیلال كردووه.
بیلال تا ئه‌و رۆژه‌ی شاری مووسڵ به ته‌واوی له لایه‌ن هێزه‌كانی سوپای عیراقه‌وه كۆنترۆڵكرایه‌وه، له‌گه‌ڵ چه‌كدارانی داعشدا بوو. له ڤیدیۆیه‌كدا به باوه‌شی سه‌ربازێكی عێراقییه‌وه‌یه ده‌ركه‌وتبوو و كاتێك خواردنی پێده‌دا.