گه‌رمای هاوین زیان له‌ تایه‌ی ئۆتۆمبێل ده‌دات

تایه‌ی ئۆتۆمبێل بۆ پله‌یه‌كی گه‌رمی دیاریكراو دروستكراوه‌

K24 - سلێمانی

بەپێی ئامارەکان، رووداوەکانی ھاتوچۆ لە وەرزی ھاوین زیاترن لەچاو وەرزەکانی دیکە، چونکە گەرما، کاریگەرییەکی زۆری لەسەر تەقینی تایەی ئۆتۆمبیلەکان و بێ ئاگابوونی شۆفیران لەکاتی لێخوڕینی ئۆتۆمبێلەکانیاندا ھەیە، بۆیە شارەزایان و شۆفیران بە باشی دەزانن كە چاودێرییەكی وردی ھێنای تایەی ئۆتۆمبێل بكرێت.