عه‌وامیه‌ی سعوودیه.. سێ مانگه له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه گه‌مارۆ دراوه
ئه‌و ڤیدیۆیه‌ی سعوودیه نایه‌وێت بڵاوببێته‌وه.. ئێره‌ش هه‌ر سعوودیه‌یه
K24 - هه‌ولێر:
رۆژنامه‌ی "هاف پۆست"ی عه‌ره‌بیی راپۆرتێكی له باره‌ی شارۆچكه‌ی "عه‌وامیه"ی سعوودیه بڵاوكردووه‌ته‌وه، كه نزیكه‌ی 3 مانگه له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منی و سه‌ربازییه‌كانه‌وه گه‌مارۆ دراوه و به هیچ شێوه‌یه‌كی راگه‌یاندنه سعوودیه‌كان رێگه‌یان پێنه‌دراوه بچنه شوێنه‌كه.
به گوێره‌ی رۆژنامه‌ی ئیندیپێندێنتی به‌ریتانی، ئه‌و كاته‌ی دۆناڵد تره‌مپ چووه‌ته سعوودیه، به‌رپرسانی باڵای ریاز، هه‌موو هه‌وڵێكیان بۆ ئه‌وه بووه وای نیشان بده‌ن، وڵاته‌كه‌یان یه‌كگرتووه و هه‌ر به‌و یه‌كگرتووه‌ش توانیویانه به‌سه‌ر "دوژمنان"ی یه‌مه‌ندا سه‌ركه‌ون.
شارۆچكه‌ی "عه‌وامیه" زۆرینه‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی شیعه‌ن و ژماره‌یان نزیكه‌ی 30 هه‌زار كه‌س ده‌بێت، سه‌ر به پارێزگای قه‌تیفه له رۆژهه‌ڵات و ماوه‌ی سێ مانگه گه‌مارۆ دراوه.
وه‌ك له گرته ڤیدیۆییه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه، دیمه‌نی ناوچه‌كه، هێنده‌ی له عێراق و سووریا ده‌چێت، باوه‌ڕناكرێت ئه‌و شوێنه سعوودیه بێت.
دانیشتووانی ناوچه‌كه‌ش ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، له‌و ماوه‌یه‌دا به‌لای كه‌مه‌وه 24 كه‌س به‌هۆی بۆردومان و گوللـه‌ی هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه كوژراون.
له‌م چوارچێوه‌یه‌دا، بی بی سی، راپۆرتێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه و تێیدا ئاماژه به‌وه ده‌كات، به‌هۆی ئه‌و ئاڵۆزییه‌ی له ناوچه‌كه‌دا هه‌یه، سه‌دان كه‌سی دانیشتووی شارۆچكه‌كه، ناچاربوونه ماڵ و حاڵی خۆیان جێبهێڵن و رووبكه‌نه ناوچه‌كانی دیكه.
پێشتر دانیشتووانه شیعه‌كه‌ی عه‌وامیه، خۆپیشاندانییان ئه‌نجامداوه، به‌ڵام حكوومه‌تی ریاز ئه‌وان وه‌كو تیرۆریست ده‌ناسێنێت و ده‌ڵێت: "ئه‌وان به چه‌كه‌وه خۆپیشاندانییان كردووه، بۆیه ئه‌وان تیرۆریستن نه‌ك خۆپیشانده‌ر، هه‌روه‌ها ده‌یانه‌وێت سه‌قامگیری ناوچه‌كه تێكبده‌ن".
حكوومه‌تی سعوودیه دووپاتیشی ده‌كاته‌وه، رێگه ناده‌ن ئاسایشی وڵات رووه ناسه‌قامگیری بڕوات و ده‌یانه‌وێت به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت، ئه‌و چه‌كدارانه‌ی له‌و شارۆچكه‌یه هه‌یه، ده‌ستگیر بكه‌ن.
به گوێره‌ی راپۆرته‌كانیش، رۆژنامه‌وانان و چالاكوانانی مافه‌كانی مرۆڤ، ناتوانن له قه‌باره و ژماره‌ی ئه‌و هێزه چه‌كداره دڵنیا بن كه له‌و شارۆچكه‌یه‌دا هه‌یه.