نێچیرڤان بارزانی بەشداری لە لووتکەی سەرکردەکان لە کۆنفرانسی COP31 دەکات

سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە بانگهێشتێکی فەرمیی سەرۆککۆماری تورکیا گەیشتە شاری ئەنتاڵیا؛ سەردانەکەی سەرۆکی هەرێم بە مەبەستی بەشداریکردنە لە لووتکەی سەرکردەکان لە سی و یەکەمین کۆنفرانسی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ گۆڕانی ئاووهەوا (COP31).

سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان راگەیەندراوێکی بڵاو کردووەتەوە ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە 10ـی تشرینی دووەمی 2026، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بە بانگهێشتێکی فەرمیی رەجەب تەییب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا، دەگاتە شاری ئەنتالیای تورکیا.


بەگوێرەی راگەیەندراوی سەرۆکایەتیی هەرێم، سەردانی نێچیرڤان بارزانی بۆ بەشداریکردنە لە لووتکەی سەرکردەکان لە سی و یەکەمین کۆنفرانسی لایەنەکانی رێککەوتننامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ گۆڕانی ئاووهەوا (COP31).


سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان ئاماژەی داوە، لووتکەی سەرکردەکان سبەی چوارشەممە دەست پێ دەکات و دوو رۆژ دەخایەنێت.

کۆنفراسی COP31، کە لە 9 تا 20ـی تشرینی دووەمی 2026 لە شاری ئەنتاڵیای تورکیا بەڕێوەدەچێت، یەکێکە لە گرنگترین رووداوە ژینگەیی و سیاسییەکانی جیهان بۆ داڕشتنی نەخشەڕێگەی بەرەنگاربوونەوەی گۆڕانی ئاووهەوا کە لە Antalya Expo Center" بەڕێوەدەچێت. نوێنەری نزیکەی 200 وڵات و دەیان سەرۆک و سەرکردەی جیهانی تێیدا پشکدارن.