دوای ساڵێك ھێشتا لایەنە ئیسلامییەكان رێك نەكەوتون
"لەلایەن لایەنێكەوە دڵ ساردی لەو بابەتە ھەیە"
K24 - سلێمانی
دواى زیاتر له ساڵێك له چه‌ندین كۆبوونه‌وه‌ى هه‌ریه‌ك لهیهكگرتووى ئیسلامى و كۆمه‌ڵ و بزوتنه‌وه به مه‌به‌ستى ئه‌نجامدانى كارى هاوبه‌شى و یه‌ك لیستى له هه‌ڵبژاردنه‌كان تا یه‌كگرتنه‌وه‌یان، كه‌چى هێشتا نه‌گه‌یشتوونه‌ته رێككه‌وتن، چونكه كۆمه‌ڵى ئیسلامى بە روونى ئه‌وه ده‌ڵێت، كه سیاسه‌تیان له‌گه‌ڵ دوو لایه‌نه‌كه‌ى دیكه جیاوازه بۆیه كارى هاوبه‌شى و یه‌ك لیستیان له‌م كات وساته‌دا پێ باش نییه، یه‌كگرتووش ده‌ڵى، تا پێش هه‌ڵبژاردنه‌كان گه‌ر ھەنگاو نەنرێت، ئه‌وه بژارده‌ى دیكه‌یان ده‌بێت.
قومریه شێخ محه‌مه‌د، ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تى كۆمه‌ڵى ئیسلامى بە كوردستان24 گوت: "بە پێویستی دەزانم لایەنە ئیسلامییەكان ھەڵوەستەیەك لەسەر ئەدای سیاسی خۆیان بكەن، ئێمە گوتمان لە پێشەوە یەكبوون، دواتر لە چوارچێوەی یەكبوون دەتوانین یەك لیستمان ھەبێ".
ھەر پەیوەست بە رێككەتنی ئیسلامییەكان، عوسمان كاروانى، ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تى یه‌كگرتووى ئیسلامى رایگەیاند: "دەتوانین سەرەڕای دیدی جیاوازمان بە یەك لیستی بەشداری لە ھەڵبژاردنەكان بكەین، بەڵام دڵ ساردی ھەیە لە لایەن لایەنێكەوە لەم بابەتە".
مونیره عه‌لى، ئه‌ندامى مهكتەبى سیاسى بزووتنه‌وه‌ى ئیسلامى گوتی: "تا ئێستا ھەنگاوی كردەیی بۆ یەك لیستیەكە نەنراوە، ئەگەر جیاوازی سیاسیمان ھەبێت، وازمان لەوانە ھێناوە ھاتووین لەسەر خاڵە ھاوبەشەكان ئیش دەكەین".