كۆڵبه‌ره‌كان چیرۆكی ئازاره‌كانیان بۆ كوردستان24 ده‌گێڕنه‌وه
"ئێران به‌درێژایی 100 كیلۆمه‌تر سنووری نێوان باشوور و رۆژهه‌ڵاتی كوردستانی تهلبهندكردووه"
K24 - چۆمان
به‌هۆی بێكاری ژماره‌یه‌كی زۆر له دانیشتوانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان بۆ په‌یداكردنی بژێوی ژیانیان روویان له كاری قاچاخچێتی و كۆڵبه‌ری كردووه، كۆماری ئیسلامی ئێرانیش له رێگه‌ی ته‌لبه‌ندكردن و دروستكردنی قه‌ڵای سه‌ربازی هه‌وڵی رێگریكردنیان ده‌دات و زۆر جاریش به‌هۆی ده‌ستڕێژی راسته‌وخۆی هێزه سنوورپارێزهكانی ئێران قاچاخچی و كۆڵبه‌رانی كورد ده‌كوژرێن.
قاچاخچیه‌تی ئه‌و كاره مه‌ترسیداره‌ی ژماره‌یه‌كی زۆر له‌دانیشتوانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان روویان تێكردووه
مه‌حموود پیرانشاری، هاونیشتیمانیه‌كی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانه‌و ماوه‌ی نزیك به 30 ساڵه بۆ په‌یداكردنی بژێوی ژیانی كاری قاچاخچیه‌تی له‌نێوان سنووری باشور‌و رۆژهه‌ڵاتی كوردستان ده‌كات. ئه‌وپیاوه به‌هۆی كاره‌كه‌یه‌وه چه‌ند جارێك رووبه‌ڕوی مه‌رگ بۆته‌وه‌و به‌ده‌ستڕێژی هێزه‌كانی ئێران قۆڵێكی برینداربووه‌و بۆته خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت بە كوردستان24 گوت: "جارێك لە ناوچەی حاجی ئۆمەران بووم، برینداربوونم ھەم بە تەقەی ھێزەكانی ئێران بوو لەسەر سنوور، ھەمیش كەوتنم لە شاخ، كە برینداربووم بردمیان بۆ چۆمان لەوێ دكتۆر نەبوو رەوانەی نەخۆشخانەی سۆران كرام، ئێستاش پلاتین لە لەشمدایە".
ئەو كۆڵبەرە دەڵێ: "ھەر لەماڵ ھاتینە دەروە ژیانمان لە مەترسیدایە، لە ھەرشوێنێك تووشمان دەبن تەقەمان لێدەكەن و دەمانگرن".
ژمارەیەك كۆڵبەری دیكە ھەر یەكە و چەندین چیرۆكیان لەسەر سنوورەكان ھەیە و بۆ كوردستان24 دەگێڕنەوە.