به ڤيديۆ.. سه‌رۆكى وڵاتێك رووى دووه‌مى ئاشكرا ده‌كات
له گرته‌يه‌كى ڤيديۆيدا ده‌رده‌كه‌وێت
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكى توركمانستان قوربان قولى بيردى محه‌ممه‌دۆڤ، له گرته‌يه‌كى ڤيديۆيدا ده‌رده‌كه‌وێت، خه‌ريكى تاقيكردنه‌وه‌ى چه‌ك و نيشانه شكاندن و پيشاندانى بههرهكانى تيرهندازييه.
قوربان قولى جلوبه‌رگى سه‌ربازى پۆشيوه و له نزيكييهوه ژماره‌يه‌ك سه‌ربازى وڵاته‌كه‌ى هه‌ن و به چه‌كى ئۆتۆماتيكى و ده‌مانچه و قه‌مه خه‌ريكى نيشانه شكاندنه.
به‌كارهێنه‌رانى تۆڕه كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كان ئاماژه‌يان بۆ ئه‌وه كردووه، له‌و جۆره ره‌فتار و دهركهوتنانهيدا قوربان قولى به ئه‌كته‌رى هۆليود ئارنۆڵد شوارزنيگر ده‌چێت.