به‌هۆی نه‌بوونی بودجه عێراق پاشه‌كشه له گرێبه‌ستى چه‌ند پرۆژه‌یه‌ك ده‌كات
له راكێشانی بۆری گازی به‌سره-عه‌قه‌به پاشگه‌زبووه‌ته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
عێراق له راكێشانی بۆری گازی به‌سره - عه‌قه‌به پاشگه‌زبووه‌ته‌وه و ته‌نها بۆڕی نه‌وتی، بۆ ئه‌و به‌نده‌ره راده‌كێشێت.
وه‌زاره‌تی وزه و سه‌رچاوه كانزاییه‌كانی ئوردن رایگه‌یاندووه، عێراق بڕیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و هێڵه‌ی داوه، به پاساوی نه‌بوونی بودجه‌ی پێویست بۆ پرۆژه‌كه، له‌كاتێكدا ده‌بوایه له‌گه‌ڵ راكێشانی بۆڕی نه‌وت، بۆری گازیيش بۆ به‌نده‌ره‌كه راكێشرابا.
هاوكات ماوه‌ی راده‌ستكردنه‌وه‌ی پرۆژه‌كه‌ش بۆ ئوردن، له بیست ساڵه‌وه بۆ بیست و پێنج ساڵ زیاد كراوه.
پێشتر و له ساڵی 2013 ،عێراق و ئوردن رێككه‌وتن له‌سه‌ر راكێشانی بۆری نه‌وتی، له به‌سره‌وه بۆ به‌نده‌ری عه‌قه‌به و به‌های پرۆژه‌كه‌ش به 18 ملیار دۆلار خه‌مڵێندرا.