جه‌عفه‌ری: رێگری له ئه‌نجامدانی ریفراندۆم ناكرێت
"گه‌لی كورد به‌شداربووه له بنیاتنانه‌وه‌ی عێراق و ده‌سه‌ڵات، بۆیه ده‌مانه‌وێت كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ین"
K24 - به‌غدا:
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت, ناتوانن رێگری له كه‌س بكه‌ن كه ریفراندۆم ئه‌نجام بدات.
ئیبراهیم جه‌عفه‌ری, وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق، له وه‌ڵامی پرسیاری په‌یامنێری كوردستان 24 له به‌غدا, سه‌باره‌ت به ئه‌نجامدانی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان, گووتی: "پێم وانییه كاته كه بۆ ئه‌و پرسه گونجا و بێت".
هاوكات جه‌عفه‌ری ئه‌وه‌شی نه‌شارده‌وه, ریفراندۆم پرسێكی ناوخۆییه و ئه‌وان ناتوانن رێگری له كه‌س بكه‌ن كه ده‌نگ بدات.