فێستیڤاڵی بیرە لە بەرلین بەڕێوەدەچێت

زیاتر لە 850 ھەزار كەس بەشداری دەكەن

K24 - ھەولێر

فێستیڤاڵی بیرە لە بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا دەستی پێكردووە، تێیدا ژمارەیەكی زۆری خەڵك لە فێستیڤاڵەكەدا بیرە دەخۆنەوە و ئاھەنگ دەگێرن و گفتووگۆدەكەن و وەك بۆنەیەكی كۆمەڵایەتی.

لە ساڵی 1997 بۆ یەكەمجار فێستیڤاڵی بیرە لە بەرلین بەڕێوەچوو، ئەوكات 200 ھەزار كەس بەشداریان تێداكرد، بۆ ئەمساڵیش زیاتر لە 850 ھەزار كەس بەشداریان لەو فێستیڤاڵەدا كردووە، جگە لە خواردنەوەی بیرە چالاكیی موزیك ژەنین و سەما كردن لە فێستیڤاڵەكەدا ئەنجامدەدرێت.