پیاوێك له ساتێكی ته‌واو شێتانه‌دا تیمساحێك ماچ ده‌كات
لای تویژه‌رانی مه‌ترسییه‌كان بووه‌ته جێگه‌ی بایه‌خ و سه‌رسوڕمان
K24 - هه‌ولێر:
رێبه‌رێكی گه‌شتیاریی، سه‌ركێشییه‌كی گه‌وره ده‌كات، پاش ئه‌وه‌ی له رووباری میسیسیپی تیمساحێكی ماچكردووهو لای توێژه‌رانی مه‌ترسییه‌كان بووه‌ته جێگه‌ی سه‌رنج.
له‌و ڤیدیۆیه‌دا كه رۆژنامه‌ی ده‌یلی مه‌یلی بریتانی له‌سه‌ر پێگه ئه‌لیكترۆنیه‌كه‌ی بڵاویكردووه‌ته‌وه، پیاوێك ده‌بینریت كه كاری رێبه‌ریی گه‌شتیارییه و له‌سه‌ر به‌له‌مێك دانیشتووه‌و كڵاوه سپیه‌كه‌ی بۆ رادهوشێنێت و كاتێك تیمساحه‌كه به‌ره‌و رووی دێت و لێی نزیك ده‌بیته‌وه، ده‌ست به‌سه‌ریدا ده‌دات و دواتر قوڕگی تیمساحه‌كه ده‌گرێت و سه‌ر لووتی ماچ ده‌كات و به هێواشی ده‌یخاته‌وه ناو ئاوه‌كه‌وه.
ئه‌و پیاوه له ڤیدیۆكه‌دا ده‌ڵێت "گه‌یشتمه لووتت" وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ سه‌ركه‌وتنی له هه‌وڵه‌كه‌یدا.