ھێرشبهرێك به ئۆتۆمبێل ژماره‌یه‌ك سه‌ربازی فه‌ڕه‌نسی ده‌كێشێت
پۆلیسى فه‌ره‌نسا كه‌وتووه‌ته حاڵه‌تی ئاماده‌باشی
K24 - هه‌ولێر:
هێرشبه‌رێك به ئوتومبێل هێرشیكردۆته سه‌ر ژماره‌یه‌ك سه‌ربازی فه‌ڕه‌نسی له گه‌ڕه‌كی لۆڤووا له باكووری پاریس و له ئه‌نجامدا شه‌ش سه‌رباز بریندار بوون.
له‌دوای رووداوه‌كه‌ش پۆلیس گه‌یشته شوێنێ هێرشه‌كه به‌ڵام تا ئێستا هێرشبه‌ره‌كه ده‌ستگیر نه‌كراوه و زانیاری له‌سه‌ر هێرشبه‌ره‌كه نییه.
له‌باره‌ی هێرشه‌كه‌شه‌وه، شاره‌داری ناوچه‌ی لۆڤالو رایگه‌یاند ھێرشەكە بە مەبەست بووە، به‌ڵام جارێ دیارنییه تیرۆرستی بووه یان نا.