توركيا شه‌ڕى ته‌ماته له‌گه‌ڵ رووسيا ده‌كات
توركيا ساڵانه به به‌هاى 260 مليۆن دۆلار ته‌ماته‌ى ره‌وانه‌ى رووسيا كردووه
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زيرى ئابوورى توركيا نيهاد زيبكچى رايگه‌ياند، ئه‌گه‌ر رووسيا رێگه به كڕينى ته‌ماته‌ى توركيا نه‌دات، ئه‌وا ئه‌نقه‌ره‌ش هه‌ڵوێستى خۆى ده‌بێت و رێوشوێنى پێويست له دژى رووسيا ده‌گرێته به‌ر.
رووسيا سه‌رجه‌م به‌رهه‌مه كشتووكاڵييه‌كانى توركيا هاورده ده‌كات، ته‌نيا ته‌ماته نه‌بێت.
ئه‌و وه‌زيره توركييه گوتيشى: به هۆى به‌رده‌وامى قه‌ده‌غه و كۆت و به‌نده‌كانى رووسيا له‌سه‌ر به‌رهه‌مى ته‌ماته‌ى توركيا و هه‌ندێك سه‌وزه، تووشى فشارى سه‌رچاوه‌كانى به‌رهه‌مهێنانى ناوخۆيى بووينه‌ته‌وه و ناكرێت ئه‌و ره‌وشه به‌رده‌وام بێت و ده‌بێت رێككارى پێويست بگرينه به‌ر بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى ئه‌و فشارانه.
بڕياره رووسيا و توركيا له ئه‌زمير و له رۆژانى نێوان 17 تا 19ى ئه‌م مانگه بۆ تاوتوێكردنى چه‌ند پرسێكى تايبه‌ت به په‌يوه‌ندييه ئابوورييه‌كانيان كۆببنه‌وه.
وه‌زيرى ئابوورى توركيا نيهاد زيبكچى هيواى خواست له‌و كۆبوونه‌وانه‌دا ئه‌و پرسه چاره‌سه‌ر بكرێت.
رووسيا قه‌رزێكى زۆرى داوه‌ته جوتياره‌كانى بۆ ئه‌وه‌ى ئاستى به‌رهه‌مهێنانى ته‌ماته به‌رز بكه‌نه‌وه و ئه‌گه‌ر رێگه به هاورده‌كردنى ته‌ماته‌ى توركيا بدات، ئه‌وا؛ به‌رهه‌مى ناوخۆيى وڵاته‌كه‌ى مايه‌پووچ ده‌بێت و خۆى له به‌رده‌م هه‌رزانى ته‌ماته‌ى توركيادا ناگرێت.
به‌رپرسانى رووسيا ده‌ڵێن: سێ تا پێنج ساڵى ديكه قه‌ده‌غه و كۆت و به‌نده‌كانى سه‌ر هاورده‌كردنى ته‌ماته‌ى توركيا وه‌ك خۆيان ده‌مێننه‌وه.
به گوێره‌ى زانيارييه‌كان، توركيا ساڵانه به به‌هاى 260 مليۆن دۆلار ته‌ماته‌ى ره‌وانه‌ى رووسيا كردووه و ئه‌وه‌ش ده‌يكرده سه‌دا 80ى كۆى به‌رهه‌مه هه‌نارده‌كراوه كشتووكاڵييه‌كانى توركيا له ساڵێكدا.