ساڵح موسلیم: بە توندترین شێوە وەڵامی تورکیا دەدەینەوە
"ئەگەر توركیا ھێرش بكاتە سەر عەفرین تووشی شكستی گەورە دەبێتەوە"
K24 - ھەولێر
ھاوسەرۆكی پارتی یەكێتی دیموكرات (پەیەدە) وەڵامی سەرۆك كۆماری توركیا دەداتەوە و دەڵێت: "ئەگەر توركیا ھێرش بكاتە سەر عەفرین ئەوا تووشی شكستێكی گەورە دەبێتەوە".
ساڵح موسلیم، ھاوسەرۆكی پەیەدە بە رۆژنامەیەكی نزیك لە پەكەكەی رایگەیاند: "ئەگەر توركیا ھێرش بكاتە سەر عەفرین، بە توندترین شێوە وەڵامی دەدەینەوە و تووشی شكستێكی گەورە دەبێتەوە، چۆن داعش لە كۆبانێ شكستی ھێنا ئاواش توركیا لە عەفرین شكست دەھێنێت".
گوتیشی: "ئێمە لە ھەڕةشەكانی توركیا ناترسین، ھەرچی لە دەستمان بێت لەبەرامبەر ھێرشەكانی توركیا دەیكەین".
موسلیم، ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، كە خەڵكی رۆژئاوای كوردستان لە رووی سەربازی و سیاسیەوە گەیشتونەتە ئاستێكی بەرز.