هه‌سه‌ده 17 هاووڵاتى ئهندۆنيزى راده‌ستى حكومه‌تى وڵاته‌كه‌يان ده‌كاته‌وه
خۆيان داوايان كردووه راده‌ستى حكومهتهكهيان بكرێنه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
ئيداره‌ى خۆبه‌ڕێوبه‌رى كورد له باكوورى سووريا 17 هاووڵاتى ئهندۆنيزى راده‌ستى حكومه‌تى وڵاته‌كه‌يان كرده‌وه.
ئه‌و 17 هاووڵاتييه زۆربه‌يان ئافره‌ت بوون و له ريزى چه‌كدارانى داعشدا بوون له ره‌ققه له لايه‌ن هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات (هه‌سه‌ده) ده‌ستگيركرابوون.
ئيداره‌ى خۆبه‌ڕێوبه‌رى باكوورى سووريا له به‌ياننامه‌يه‌كدا رايگه‌ياند، له‌سه‌ر داواى حكومه‌تى ئه‌ندۆنيزيا ئه‌و كه‌سانه راده‌ست كراونه‌ته‌وه.
ئه‌وه‌ش روونكراوه‌ته‌وه، كه ده‌ستگيركراوه‌كان خۆيان داوايان كردووه راده‌ستى حكومهتهكهيان بكرێنه‌وه.
له به‌ياننامه‌كه‌دا ئاماژه بۆ ئه‌وه‌شكراوه، كه هيچ فشارێكى ماددى و مهعنهويان له‌سه‌ر درووست نه‌كراوه و به ته‌واوى ژيرى خۆيان داوايان كردووه راده‌ستبكرێنه‌وه و هه‌موويان ره‌وشى ته‌ندرووستيان جێگر و سه‌لامه‌ت بووه.
رۆژنامه‌ى قودسى عه‌ره‌بى بڵاويكردووه‌ته‌وه، ئه‌و بڕياره‌ى ئيداره‌ى خۆبه‌ڕێوبه‌رى له‌سه‌ر بنه‌ماى به‌ڵگه‌نامه و عورفى نێوده‌وڵه‌تى تايبه‌ت به خێزانه‌كان و رادهستكردنهوهيان به وڵاته‌كانيان ده‌ركراوه.
ئه‌و 17 كه‌سه ئه‌ندامانى سێ خێزان بوونه و له مانگى حوزه‌يران/ يۆنيۆى رابردوودا خۆيان راده‌ستى هه‌سه‌ده كردبوو.