لاساییكه‌ره‌وه‌ی ديكتاتۆری پێشووی عێراق كۆچی دوایی كرد
پێشتر هه‌واڵگری عێراق هه‌وڵی تیرۆركردنی داوه
K24 - هه‌ولێر:
رۆژی هه‌ینی 11ی ئابی 2017، ئەکتەری کۆمێدی بەناوبانگی کوەیتی, عه‌بدولحسین عهبدولرەزا بە نەخۆشی جەڵتەی دڵ لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی وڵاتی بەریتانیا لە تەمەنی ٧٨ ساڵیدا گیانی لەدەستدا.
ناوی ته‌واوی ئه‌و ئه‌كته‌ره كۆمێدییه (عبد ا‌لحسین عبد الرضا محمد عوض)ـه و لە دایکبووی ساڵی 1939یکوێته، دوای داگیركردنی كوه‌یت له‌لایه‌ن سوپای عێراقه‌وه له ساڵی 1990، له چه‌ند شانۆگه‌رییه‌كی كۆمێدیدا به‌ناوی "سیف العرب"، لاسايی سه‌ددام حوسێن، دیكتاتۆری پێشووی عێراقی كرده‌وه.
به‌و هۆیه‌وه‌ش ده‌زگای هه‌واڵگری عێراق، پیلانی تیرۆركردنییان داڕشت و ههوڵهكهشیان جێبه‌جێ كرد، به‌ڵام ئه‌و ئه‌كته‌ره له هه‌وڵی تیرۆركردن رزگاریبوو.

حسین رەزا زیاتر لە 50 ساڵ ژیانی خۆی تەرخانکرد لە بواری کۆمیدیادا. ھەروەھا ناوبراو لە وڵاتی کوێت بە (باوکی کۆمیدیا) ناسراو بوو.
باوكى كۆمێدیا منداڵی ھەیە بە ناوەکانی (عدنان، بەشار، مونا، مەنال، بیبی).
لە ساڵی 1961 ەوە بەشداری لە کاری نواندن کردووە تا ساڵی 2017 بەردەوام بووە.
ئه‌م ئه‌كته‌ره كۆمێدییه له‌و چاوپێكه‌وتنه‌دا، باس له چۆنیه‌تی رزگاربوونی ده‌كات له هه‌وڵی تیرۆركردنه‌كه
یه‌كێك له‌و زنجیره شانۆگه‌رییانه‌ی كه تێیدا ئه‌و ئه‌كته‌ره لاسایی دیكتاتۆری پێشووی عێراق ده‌كاته‌وه