كوردێك له گه‌وره‌ترین نه‌خۆشخانه‌ی یاروسلاڤلی رووسیا نه‌شته‌گه‌ری ئه‌نجامده‌دات
ماوه‌ی 14 ساڵه پزیشكی گه‌وره‌ترین نه‌خۆشخانه‌ی یاروسلاڤلی رووسیا
K24 - مۆسكۆ:
دكتۆر ئیدوارد وه‌زیری كهلاشیان، كوردێكی ئێزیدی نیشته‌جێی شاری یاروسلاڤلی رووسیایه، ماوه‌ی 14 ساڵه وه‌ك پزیشك له نه‌خۆشخانه‌ی گشتی شاره‌كه نه‌شته‌رگه‌ری سه‌خت و سه‌ركه‌وتوو ئه‌نجامده‌دات.
د. ئیدوارد سه‌رجه‌م قۆناغه‌كانی خوێندنی به پله‌ی نایاب ته‌واو كردووه، هه‌ڵگری بروانامه‌ی سووره، كه بڕوانامه‌یه‌كی هه‌ره باڵایه له رووسیا، د.ئیدوارد ئه‌ستێره‌یه‌كی دیاری بواره‌كه‌ی خۆیه‌تی، هه‌ر بۆیه‌ش توانیویه‌تی له گه‌وره‌ترین نه‌خۆشخانه‌ی پارێزگاكه به‌رده‌وامی به‌كاره‌كه‌ی بدات.