به گوێره‌ی ئه‌م ئاماره بێت، ئه‌مشه‌و كریستیانۆ بارسێلۆنا تێكدهشكێنیت
ئه‌مشه‌و له یاری چوونی جامی سووپه‌ری ئیسپانیا، له یاریگه‌ی كامپ نوو، بارسێلۆنا میوانداریی ریال مه‌درید ده‌كات، به گوێره‌ی ئامارێكی سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی ئیسپانیا بێت، ئه‌مشه‌و كریستیانۆ بارسێلۆنا وێران ده‌كات.
ئه‌مڕۆ 13 ئابی 2017، پێگه‌ی دۆن باڵۆنی ئیسپانیا، ئامارێكی بڵاو كرده‌وه كه تێیدا پێشبینی ئه‌وه‌ی كردووه كه ئه‌نجامی ئه‌مڕۆی جامی سووپه‌ری ئیسپانیا له لایه‌ن مێسی و كریستیانۆ یه‌كلایی ده‌كرێته‌وه، به‌ڵام ئاماره‌كان زیاتر به‌سوودی ئه‌ستێره پورتوگالییه‌كه ده‌شكێته‌وه.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، لیۆنێل مێسی زیاتر له یاریگه‌ی سانتیاگۆ بێرنابیۆ دره‌وشاوه‌ته‌وه، هه‌ڵبه‌ت دوایینجار له یاریگه‌ی كامپ نوو كه مێسی له كلاسیكۆ گۆڵی له ریال مه‌درید كردووه پێش 1770 رۆژ بوو، به دیاریكراوی له 7 ئۆكتۆبه‌ری 2012 بوو.
به پێچه‌وانه‌ی مێسی، هه‌میشه كریستیانۆ له كامپ نوو باشتر ده‌ركه‌وتووه، به‌وپێیه‌ی كریس لە ١٣ یاری کلاسیکۆ کە لە کامپ نوو ئەنجامی داوە ١٠ گۆڵی کردووە، له 8 یاریدا گۆڵیكردووه
کریستیانۆ لە کۆی ٢٧ یاری کلاسیکۆ لە ١٤ یاریدا گۆڵی کردووە، له‌به‌رامبه‌ردا میسی له 34 كلاسیكۆ لە ١٤ کلاسیکۆ گۆڵی کردووە، گۆڵه‌كانی مێسی له كلاسیكۆ 23 گۆڵه، به‌مه‌ش ئه‌ستێره ئه‌رجێنتینایه‌كه گۆڵكه‌ری مێژوویی كلاسكۆیه.