عه‌باس به‌ياتى: پێشوازى له شاندى هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌ين
بۆ ئه‌وه‌ی گفتوگۆ له‌سه‌ر چه‌ندین پرسی گرنگ و كه‌ڵه‌كه‌بوو بكه‌ن
K24 – هه‌ولێر:
سبه‌ی شاندی باڵای ریفراندۆم سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات و لایه‌نه سیاسییه‌كانی عێراقیش چاوه‌ڕاونی ئه‌و شانده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی گفتوگۆ له‌سه‌ر چه‌ندین پرسی گرنگ و كه‌ڵه‌كه‌بوو بكه‌ن.
هاوكات لایەنە سیاسییەکانی عێراقیش گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و بڕوایه، سه‌رده‌می په‌نابردنه بەر هێز به‌سه‌رچووه و باشترین بژارده‌ش ئه‌وه‌یه له رێگه‌ی گفتوگۆ و دانووستان كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێن.
له‌و چوارچێوه‌يه‌دا، ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران عه‌باس به‌ياتى رايگه‌ياند، ئێمه پێشوازى له شاندى هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌ين و پێويسته ته‌نيا به گفتوگۆ ئه‌و كێشانه‌ى هه‌ن چاره‌سه‌ر بكرێن و سه‌رده‌مى به‌كارهێنانى هێز به‌سه‌ر چووه.