ئیڤانكا هه‌ڵه‌ی باوكی راست ده‌كاته‌وه
بووه‌ته فریادڕه‌سى باوكى
K24 - هه‌ولێر:
كۆشكی سپی له هه‌وڵدایه، هه‌ڵوێستی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا روون بكاته‌وه، سه‌باره‌ت به رووداوی توندوتیژی ڤێرجینیا، كه له خۆپیشاندانێكدا دژی فاشیستی، شۆفێرێكی سپی پێست به ئۆتۆمبێلێك خۆی پێیاندا كێشا و كه‌سێكی كوشت و 19ی دیكه‌ش بریندار كرد.
هه‌ڵوێستی تره‌مپ دوای رووداوه‌كه، ره‌خنه‌ی توندی به دوای خۆیدا هێنا، به‌و پێیه‌ی به‌رپرسیارێتی توندوتیژییه‌كانی خستبووه ئه‌ستۆی سه‌ر هه‌ردوو لا، ئه‌وه‌ش ناڕه‌زایی زۆری لێكه‌وتووه‌ته‌وه.
دوای ئه‌و ره‌خنانه ئیڤانكا تره‌مپ، راوێژكار و كچی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، ئه‌و كرده‌وه ره‌گه‌زپه‌رستییانه‌ی ئیدانه كرد و رایگه‌یاند، ره‌گه‌زپه‌رستی و هه‌وڵدان بۆ سه‌رخستنی سپی پێست و نازییه نوێیه‌كان ره‌تده‌كاته‌وه.
دواى ئه‌و قسانه‌ی ئیاڤانكا، گوته‌بێژی كۆشكی سپیش رایگه‌یاند، هه‌موو شێوازه‌كانی توندوتیژی و نه‌بوونی گیانی لێبورده‌یی و رقلێبوونه‌وه ره‌تده‌كاته‌وه، ئه‌و ره‌تكردنه‌وه‌یه‌ش گرووپی سه‌رخستنی ره‌گه‌زی سپی پێست و گرووپی "كۆكلۆكس كلان" و نازییه نوێیه‌كان و گرووپه توندڕه‌وه‌كان ده‌گرێته‌وه.
ئیڤانكا له‌و هه‌وڵه‌ی بۆ راستكردنه‌وه‌ی هه‌ڵوێستی باوكی، له زنجیره توویتێكدا راگه‌یاند، له كۆمه‌ڵگه‌ی ئهمهریكیدا ره‌گه‌زپه‌رستی و هه‌وڵدان بۆ سه‌رده‌ستكردنی ره‌گه‌زی سپی پێست جێگه‌ی نابێته‌وه و پێویسته هه‌موو ئه‌مه‌ریكییه‌كان یه‌كبگرن و ببینه وڵاتێكی یه‌كگرتوو.
هه‌موو ئه‌و هه‌وڵانه‌ی ئیڤانكاش بۆ راستكردنه‌وه‌ی لێدوان و هه‌ڵوێسته‌كانی باوكی بووه سه‌باره‌ت به رووداوه توندوتیژییه‌كانی ڤێرجینیا, كه به‌رپرسیارێتی توندیژییهكانی خسته ئه‌ستۆی خۆپیشانده‌ران شۆفێره‌كه‌ش.