گۆڕان: دەمانەوێت لەگەڵ پارتی بگەینە رێككەوتنێكی ریشەیی
"ئەو خاڵانەی لە راگەیەندراوەكەدا ھاتووە لەگەڵ پارتی تاوتوێی دەكەین"
K24 - ھەولێر
ئه‌ندامێكی جڤاتی نیشتمانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان رایدەگه‌یەنێت، ئه‌وان وه‌كو گۆڕان ئاماده‌ن له‌گه‌ڵ پارتی كۆببنه‌وه و سه‌رجه‌م پرسە ناكۆكه‌كانی نێوانیان تاوتوێ بكه‌ن و له‌رێگای ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌ش بگه‌نه رێككه‌وتنێكی سیاسی درێژخایه‌ن بۆ چاره‌سه‌ری ته‌واوی كێشه‌كان.
عه‌بدولڕه‌حمان موهه‌ندیس، ئه‌ندامی جڤاتی نیشتمانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان بە كوردستان24 گوت: "دەمانەوێت ئەو خاڵانەی لە راگەیەندراوەكەی گۆڕان ھاتووە لەگەڵ پارتی تاوتوێیان بكەین، بۆ ئەوەی بگەینە رێككەوتنێكی ریشەیی".