"كۆبوونه‌وه‌ی شاندی كوردستان و عه‌بادی ئەنجامی باشی ھەبووە"

ئەندامێكی شاندەكە زانیاری لەبارەی كۆبوونەوەكە دەخاتەروو

K24 - بەغدا

ماجد بازرگان، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی باڵای ریفراندۆمی هه‌رێمی كوردستان، بە كوردستان24 راگەیاند: "كۆبوونەوەكەمان لەگەڵ حەیدەرعەبادی، سەرۆك وەزیرانی عێراق، ئەنجامێكی باشی ھەبوو".

ئەو دەنگۆیانەشی رەتكردەوە كە لە كۆبوونەوەكەدا باسی ریفراندۆم نەكرابێت.

گوتیشی: "شاندی باڵای ریفراندۆم، بە تەواوی لایەنەكانی عێراق و باڵیۆز و نوێنەری وڵاتانی بیانی لە بەغدا رادەگەیەنێت كە پرۆسەی ریفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستان لە كاتی خۆیدا ئەنجام دەدرێت".