رۆژ نورى شاوهيس: باڵيۆزخانهكانى ئه‌مريكا و ئێران و توركيا پشتيوانيان بۆ سه‌ردانى شاندى هه‌رێم ده‌ربڕى
به راشكاوى هه‌موو شتمان باسكردووه
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكى شاندى ئه‌نجوومه‌نى باڵاى ريفراندۆم بۆ شارى به‌غدا رۆژ نورى شاوێس، له لێدوانێكى رۆژنامه‌وانيدا، ورده‌كارى ئه‌نجامى كۆبوونه‌وه‌ى شاندى هه‌رێمى كوردستانى له‌گه‌ڵ لايه‌نه عێراقييه‌كان به تايبه‌تى سه‌رۆك وه‌زيران و عه‌مار حه‌كيم و باڵيۆزى وڵاتانى ئه‌مريكا، ئێران و توركيا خسته‌ڕوو.
رۆژ نورى شاوێس گوتى:
رێگه چاره بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا گفتوگۆيه و ئه‌وان ئاماده‌ن بۆ تاوتوێكردنى ئه‌و كێشانه و دانووستانه و له‌وه‌ش زياتر بير له چاره‌سه‌رى ديكه‌ش بكه‌نه‌وه، له چوارچێوه‌ى يه‌كێتى خاكى عێراق. ئه‌مه راوبۆچوونى ئه‌وان بوو.
راوبۆچوونى ئێمه‌ش ئه‌وه‌بوو، دواى ئه‌و ئه‌زموونه‌ى هه‌مانه و دواى هه‌وڵه‌كانمان بۆ پێكهێنانى عێراقى نوێ و پێكهێنانى هاوسه‌نگى و هاوبه‌شى راسته‌قينه، سه‌ره‌ڕاى هه‌موو هه‌وڵێكمان ئه‌م راستييه نه‌هاته ئاراوه و له سه‌ره‌تايه‌كى باشه‌وه رۆژ به رۆژ به‌ره‌و ئاراسته‌يه‌كى خراپتر ده‌ڕۆيشتن و ئه‌وه‌ش بووه هۆى كۆبوونه‌وه‌ى كێشه‌كان و سه‌ره‌نجام بێمتمانهييهكى گه‌وره له لايه‌ن گه‌لى كوردستان و زۆرينه‌ى پارته كوردستانييهكانهوه درووستبووه، كه متمانه به به‌ڵێنى به‌غدا ناكرێت و له‌به‌ر ئه‌وه پێويستى به چاره‌سه‌رێكى ريشه‌يى هه‌يه و ئێمه ئه‌و چاره‌سه‌ره ريشهييه له چوارچێوه‌ى ريفراندۆم و هێنانه‌دى ئاواته‌كانى ديكه‌ى گه‌لى كوردستان ده‌بينين.
ئه‌و بڕياره‌ى ريفراندۆم و نيازى ئێمه بۆ ريفراندۆم نابێت به نه‌رێنى سه‌يرى بكرێت و وه‌كو چاره‌سه‌رێكى كێشه‌كانه و رێگر ده‌بێت له درووستبوونى كێشه‌ى ديكه له ناوچه‌كه به تايبه‌تى له نێوان كورد و عه‌ره‌بدا. ئه‌مه راو بۆچوونى شاندى هه‌رێم بوو و به راشكاوى خستمانه‌ڕوو. دواى گفتوگۆيه‌كى زۆر له باره‌ى هه‌موو ئه‌و شتانه‌ى خراونه‌ته به‌رباس دوو شتمان بۆ ده‌ركه‌وت كه زۆر نزيكين له يه‌ك، يه‌كه‌ميان: ئێمه دانووستان به ته‌نيا رێگه‌ى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان ده‌زانين. دووه‌م: ئه‌م دانووستانه ده‌بێت به‌رده‌وام بێت و كاتێكى زۆرى ده‌وێت ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت به وردى و قوڵى چاره‌سه‌رى كێشه‌كان بدۆزينه‌وه و هه‌ردوولامان سوورين له‌سه‌ر مه‌رج دانه‌نان و باسكردنى هه‌موو كێشه‌كان.
هه‌ردوو رێگه چاره‌سه‌ريش، چ ئه‌وه‌ى ئه‌وان و چ ئه‌وه‌ى ئێمه خستمانه‌ڕوو، له رۆژانى داهاتوودا باسده‌كرێت و گفتوگۆى له‌سه‌ر ده‌كرێت. ئه‌مه ئه‌نجامى ئه‌و دانيشتنه‌ى دوێنێ بوو، به گشتى ده‌توانين بڵێين وه‌ك سه‌ره‌تايه‌ك، چ له رووى پرۆتۆكۆليى و گه‌رمى به‌خێرهێنان و راشكاوى له باسكردنى كێشه‌كان و فراوانى ئه‌و باسكردنانه، دانيشتنه‌كه ئيجابى بوو.
سه‌باره‌ت به كۆبوونه‌وه‌كانى ئه‌مڕۆ، سه‌ردانى باڵيۆزخانه‌ى ئه‌مريكا، ئێران و توركيا كرا و سه‌ردانێكى عه‌مار حهكيممان كرد.
باڵيۆزخانه‌كان، پێخۆشحاڵبوون به سه‌ردانى شاندى هه‌رێمى كوردستان بۆ به‌غدا و ئه‌وه‌ش به هه‌نگاوێكى باش ده‌زانن بۆ درووستكردنه‌وه‌ى متمانه و رێگه‌يه‌كى راسته بۆ گه‌يشتن به چاره‌سه‌ر، هه‌رچى بێت ئه‌و چاره‌سه‌رانه. هه‌ر سێ باڵيۆزيش جه‌ختيان له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه، ئه‌م گفتوگۆيه، ده‌بێت ئاراميمان هه‌بێت و به گيانێكى برايانه بێت و كاتى ده‌وێت و درێژه ده‌كێشێت و ئه‌وان پشتيوانى له‌و گفتوگۆيه ده‌كه‌ن و چى پێويسته ئاماده‌ن بۆ پشتگيرى له‌م پرۆسه‌يه. ئه‌مه پوخته‌ى راو بۆچوونى ئه‌وان بوو.
جه‌ختمان له سه‌ر يه‌كپارچه‌يى عێراق نه‌كردووه‌ته‌وه و له هه‌مان كاتيشدا داوامان نه‌كردووه عێراق بكرێته دوو پارچه و ئێمه له چوارچێوه‌ى عێراقى نوێ گه‌يشتووينه‌ته ئه‌و بڕوايه‌ى كێشه‌كانمان كه‌ڵه‌كه بوونه و چاره‌سه‌ر نه‌كراوون بۆيه ريفراندۆممان گرتووه‌ته به‌ر و بڕوامان وايه ئه‌م رێگه‌يه كێشه‌كانمان چاره‌سه‌ر ده‌كات.
ئێمه رازى نه‌بووين به دواخستنى ريفراندۆم و ئه‌نجامدانى له كاتى خۆي‌دا به پێويست ده‌زانين و ئه‌وه بڕيارێكه ته‌نيا به ده‌ستى ليژنه‌ى باڵا و ليژنه‌ى دانووستان نييه و بڕياره‌كه له ده‌ستى گه‌لى كوردستانه و به‌شێكى زۆرى گه‌لى كوردستان پێى خۆشه ريفراندۆم له واده‌ى خۆي‌دا ئه‌نجامبدرێت.