مالیكی: ئه‌گه‌ر به گوێره‌ی ده‌ستوور كار بكرێت درووسته
نوورى مالیكی هه‌ڵوێستی خۆی له باره‌ی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی ده‌گۆڕێت
K24 - به‌غدا:
نووری مالیکی، جێگری سەرۆک کۆماری عێراق لە دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ شاندی هەرێمی کوردستان دووپاتیکردەوە، هەر هەنگاوێک بە گوێرەی دەستووری عێراقی بهاوێژرێت, ئەوا پاڵپشتی دەکەن و داواشیکرد، بۆ جێبەجێکردنی هەر بڕیارێک، پێداچوونەوه بە دەستوور بکرێت.
ئه‌گه‌رچی نووری مالیكی پێشتر له میدیاكان لێدوانی توندی سه‌باره‌ت به ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی كوردستان داوه، به‌ڵام دوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ شاندی هه‌رێم گوتی: "ئەگەر بەگوێرەی دەستوور کار بکرێت ئەوا شتێکی تەواوە، بەڵام ئەگەر پێچەوانەی دەستوور کارەکان بەڕێبکرێن، ئەوا رەنگە کێشە بۆ خۆیان و عێراق دروست بکەن".
مالیكی گوتیشی : "نامانەوێت زمانی کێشەکان بگەڕێتەوە نێوانمان، ئەگەر برایانمان سوور بوون لەسەر هاوێشتنی ئەم هەنگاوە، هیوادارین جارێکی دیکە پێداچوونەوە بە دەستوور بکرێت، چونکە دەستوور رێگە بە ئەنجامدانی ریفراندۆمێک بۆ دیاریکردنی چارەنووس دیاری دەکات".