ئه‌نقه‌ره: رێگه ناده‌ين له سووريا رێڕه‌وى تيرۆريستان درووست بێت
په‌كه‌كه و پهيهدهبه نسبه‌ت توركياوه تيرۆريستن
K24 – هه‌ولێر:
حكومه‌تى توركيا رايگه‌ياند، وڵاته‌كه‌ى هه‌رگيز رێگه نادات، رێڕه‌وێك بۆ تيرۆريستان له ناوچه‌كه‌دا درووست بێت و چاويش له‌وه نا‌پۆشێت لايه‌نێك بيه‌وێت له سووريا ئه‌مر واقيعێك بسه‌پێنێت.
به‌كر بوزداغ، گوته‌بێژى حكومه‌تى توركيا رايگه‌ياند، وڵاته‌كه‌ى رێگه نادات له سووريا لايه‌نێكى توندڕه‌و ئه‌مر واقيعێك بسه‌پێنێت.
گوتيشى: توركيا ئاماده‌يه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى هه‌موو سيناريۆكانى ره‌وشى مه‌يدانى سووريا.
سه‌باره‌ت به هێرشى توركيا بۆ سه‌ر عفرين، به‌كر بوزداغ گوتى: هه‌موو ئه‌وه‌ى له سووريا رووده‌دات راسته‌وخۆ په‌يوه‌ندى به ئاسايشى نه‌ته‌وه‌يى توركياوه هه‌يه.
هه‌روه‌ها گوتى: پارتى كرێكارانى كوردستان و پارتى يه‌كێتى ديموكراتى (په‌يه‌ده)، به نسبه‌ت توركياوه تيرۆريستن.
ئه‌وه‌شى گوت: چه‌كدارانى په‌يه‌ده له عفريندا هه‌ن و ئه‌وان هێرشى ئيستفزازى له دژى توركيا ئه‌نجامده‌ده‌ن و ئه‌نقه‌ره‌ش وه‌ڵاميان ده‌داته‌وه.
سه‌رچاوه: ئه‌نادۆڵ