شاندى ئه‌نجوومه‌نى باڵاى ريفراندۆم له‌گه‌ڵ ئيئتيلافى شيعه‌كان كۆده‌بێته‌وه
شانده‌كه له‌گه‌ڵ موقته‌دا سه‌در به جيا كۆده‌بێته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
له‌به‌غدا كۆبوونه‌وه‌ى شاندى ئه‌نجوومه‌نى باڵاى ريفراندۆم له‌گه‌ڵ هاوپه‌يمانى نيشتيمانى شيعه‌كان ده‌ستيپێكرد و له ماوه‌ى مانه‌وه‌ى له به‌غداش شانده‌كه له‌گه‌ڵ موقته‌دا سه‌در به جيا كۆده‌بێته‌وه.
له كۆنگره‌يه‌كى رۆژنامه‌وانيدا سه‌عدى ئه‌حمه‌د پيره، ئه‌ندامى شاندى ئه‌نجوومه‌نى باڵاى ريفراندۆم رايگه‌ياند، له هه‌موو كۆبوونه‌وه‌كان گرنگتر ئه‌وه‌يه كه بڕياره ئه‌مشه‌و شاندى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ هاوپه‌يمانى نيشتيمانى شيعه‌كان كه لايه‌نى سه‌ره‌كين له پرۆسه‌ى سياسى عێراقدا كۆببێته‌وه.
سه‌عدى پيره روونيشيكرده‌وه، ئه‌مڕۆ كۆبوونه‌وه‌يان له‌گه‌ڵ هه‌ريه‌ك له سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عه‌ره‌بى، سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عێراق سه‌ليم جبوورى، سه‌رۆكى ئيتيلافى ده‌وڵه‌تى ياسا نورى مالكى، هاوپه‌يمانى سوننه‌كان ساڵح موتڵه‌گ، ئه‌نجوومه‌نى باڵاى ئيسلامى به سه‌رۆكايه‌تى هومام حه‌مودى، فه‌رمانده‌ى حه‌شدى شه‌عبى هادى عامرى و باڵيۆزى وڵاتانى يه‌كێتى ئه‌وروپا كردووه.
گوتيشى: له سه‌رجه‌م كۆبوونه‌وه‌كاندا هعيچ لايه‌نێك دژى سه‌ربه‌خۆيى و مافى چاره‌ى خۆنووسينى كورد نه‌بووه، به‌ڵام ته‌حه‌فوز و پێشنيازيان هه‌بووه بۆ مانه‌وه له عێراق و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان به گفتوگۆ.
به گوێره‌ى زانيارييه‌كانى كوردستان 24، كۆبوونه‌وه‌كه كه‌مێك پێش ئێستا ده‌ستيپێكرد.