شاندى هه‌رێمى كوردستان بۆ به‌غدا له‌گه‌ڵ باڵيۆزى ژاپۆن كۆبوويه‌وه
له‌گه‌ڵ باڵيۆزى ژماره‌يه‌ك له وڵاتانى جيهان كۆده‌بێته‌وه

K24 – هه‌ولێر:
شاندى هه‌رێمى كوردستان له به‌غدا له‌گه‌ڵ باڵيۆزى ژماره‌يه‌ك له وڵاتانى جيهان كۆده‌بێته‌وه.
په‌يامنێرى كوردستان 24 له به‌غدا رايگه‌ياند، شانده‌كه كه‌مێك پێش ئێستا ده‌ستيان به كۆبوونه‌وه كردووه له‌گه‌ڵ باڵيۆزى ژاپۆن له به‌غدا.
سه‌ردانى شاندى هه‌رێمى كوردستان له‌سه‌ر بڕيارى ئه‌نجوومه‌نى باڵاى ريفراندۆم بوو بۆ ئه‌وه‌ى له باره‌ى ريفراندۆم و سه‌ربه‌خۆيى كوردستانه‌وه گفتوگۆ له‌گه‌ڵ لايه‌نه عێراقييه‌كان بكه‌ن.
سه‌ره‌ڕاى كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ باڵيۆزى ئێران، توركيا، ئه‌مريكا، يه‌كێتى ئه‌وروپا، ئه‌مڕۆ شانده‌كه له‌گه‌ڵ ژماره‌يه‌ك باڵيۆزى ديكه‌ى وڵاتان كۆده‌بێته‌وه.