حزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان پشتگیریی لە ریفراندۆم دەكەن

"بۆ پاراستنی ھەرێمی كوردستان بەرگەی ھەموو دۆخێكمان گرتووە"

K24 - ھەولێر

هەردوو لایەنی حزبی دیموکرات دەڵێن، سەربەخۆیی باشووری کوردستان دەتوانێ بە هەردوو باری ئەرێنی و نەرێنی کاریگەری لەسەر خەباتی حزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان هەبێ، بەڵام ئەوان لە هەموو حاڵەتێکدا پشتگیری ریفراندۆم و سەربەخۆیی باشووری کوردستان دەکەن.