ھێزە سوننەكان: ئێمه ههرگیز نابینه ئاستهنگ بۆ ماف و داخوازییهكانی كورد
رۆژ نووری شاوەیس: سەربەخۆیی دەبێتە هۆکارێکی گرنگ بۆ زیاتر چەسپاندنی پەیوەندی نێوانمان
K24 - بەغدا
سەڵاح جبووری، سهركرده له یەکێتی هێزه سوننەکانی عێراق لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لەگەڵ شاندی دانووستاندکاری هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا رایگەیاند: "هیچ کاتێک نابینە ئاستەنگ بۆ ماف و داخوازییەکانی هەرێمی کوردستان، بەڵام داوا دەکەین ریفراندۆم بۆ کاتێکی دیکە دوابخەن، تاوەکوو بتوانین کێشەکانی نێوانمان چارەسەر بکەین".
هاوکات رۆژ نووری شاوەیس، سەرۆكی شاندی دانووستاندکاری هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا گوتی: "لەگەڵ یەکێتی هێزە سوننەکان گفتوگۆمان لەبارەی ئەنجامدانی ریفراندۆمی کوردستان و راگەیاندنی سەربەخۆیی کرد. ھەروەھا ئەوەمان خستەروو، ئەنجامدانی ریفراندۆم و راگەیاندنی سەربەخۆیی دەبێتە هۆکارێکی گرنگ بۆ زیاتر چەسپاندنی پەیوەندی نێوانمان و رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر".
گوتیشی: "ئەوەی تێبینیمان كرد لە ھاوپەیمانی ھێزە عێراقییەكان ھیچ بڕیارێكی پێشوەختیان لەبارەی ریفراندۆم و خواستی گەلی كوردستان نییە".