نەجمەدین كەریم: ریفراندۆم لە كەركووك دەكرێت
"بێبەشكردنی كەركووك لە ھەڵبژاردنەكان ستەمێكی گەورەیە"
K24 - ھەولێر
ئەمڕۆ نه‌جمه‌دين كه‌ريم پارێزگارى کەرکووک لەگەڵ يان كۆبيش نوێنه‌رى تايبه‌تى ئه‌ميندارى گشتى نه‌ته‌وه يه‌كگرتوه‌كان (يۆنامى) له عێراق کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا كۆبيش جه‌ختى له گرنگى ديالۆگى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان كرده‌وه و به‌هه‌نگاوێكى باشى ناوبرد و ستايشى سه‌ردانی ليژنه‌ى باڵاى ريفراندۆمى كرد بۆ به‌غدا و ديداره‌كانيانى له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى حكومه‌تى عێراق و حزب و قه‌واره سياسييه‌كان کرد.
نەجمەدین کەریمیش جەختی كرده‌وه كه‌ركووك به‌شدارى پرۆسه‌ى ريفراندۆم ده‌كات و جەختیشی لەوەکردەوە کە هەڵبژاردن لە شاری کەرکووک هاوشێوەی شارەکانی دیکەی عێراق بەڕێوەدەچێت. گوتیشی بێبه‌شكردنى كه‌ركووكى له‌و پرۆسه‌يه به زوڵمێكى گه‌وره‌ى دیکە ده‌رهه‌ق به دانيشتوانى شاره‌كه ناوبرد.