وەزیری دەرەوەی توركیا سەردانی ھەولێر دەكات

لەگەڵ سەرۆكی ھەرێمی كوردستان كۆدەبێتەوە

K24 - ھەولێر

بڕیارە سبەی مەولود چاویش ئۆغڵۆ، وەزیری دەرەوەی توركیا سەردانی ھەولێر و بەغدا بكات و لەگەڵ سەرۆكی ھەرێمی كوردستان و بەرپرسانی باڵای عێراق كۆببێتەوە.

وەزارەتی دەرەوەی توركیا ئاشكرایكرد، رۆژی چوارشەممە مەولود چاویش ئۆغڵۆ وەزیری دەرەوە سەردانی بەغدا و دواتریش ھەولێر دەكات.

ئاشكرای كردووە، لە بەغدا لەگەڵ  فوئاد مەعسوم سەرۆك كۆمار، حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیران، سەلیم جبووری سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران و ئیبراھیم جەعفەری وەزیری دەرەوەی عێراق لە بارەی كۆمەڵێك بابەتی تایبەت بە پەیوەندییەكانی نێوان ھەردوو وڵات گفتوگۆ دەكەن.

لە ھەولێریش لەگەڵ مەسعوود بارزانی، سەرۆكی ھەرێمی كوردستان و لایەنە توركمانەكان كۆدەبێتەوە.

ئەمە لەكاتێكدایە ماوەی سێ رۆژە بە بەشداری حەشدی شەعبی ئۆپەراسیۆنی كۆنترۆڵكردنەوەی تەلەعفەر دەستی پێكردووە، پێشتر توركیا نیگەرانی خۆی لە بەشداری كردنی حەشدی شەعبی لە ئۆپەراسیۆنەكە راگەیاندبوو.