سەعدی پیرە: لە بەغدا بە ھیچ شێوەیەك باسی پۆست و پارەمان نەكردووە

بە راشكاوی باس لە پرسی ریفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستان كراوە

K24 - ھەولێر

سەعدی ئەحمەد پیرە، ئەندامی شاندی دانوستاندنکاری هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا لە کۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: "لە ھیچ كۆبوونەوەیەكی شاندی كوردستان لە بەغدا باسی پۆست و پارە نەكراوە، چونكە ئەو مەسەلەیە لە بەرنامەی ئێمەدا نەبووە".

سەعدی ئەحمەد پیرە، راشیگەیاند، لە کۆبوونەوەیاندا لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانی عێراق بە راشکاوی باسیان لە پرسی ئەنجامدانی ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان کردووە و پێیانڕاگەیاندون، ئەگەر ناتوانین بەیەکەوە بین، ئەوا پێویستە وەکو دوو دراوسێی باش بمێنینەوە.