ئەنجوومەنی باڵای ریفراندۆم كۆدەبێتەوە
"تاوتوێی سەردانی لیژنەكان بۆ وڵاتانی دراوسێ دەكات"
K24 - ھەولێر
سبەی ئەنجوومەنی باڵای ریفراندۆم كۆدەبێتەوە و سەردانی شاندەكەی كوردستان بۆ بەغدا و گفتوگۆكانیان لەگەڵ لایەنە عێراقییەكان تاوتوێ دەكات.
ئەبو كاروان، ئەندامی ئەنجوومەنی باڵای ریفراندۆم بە كوردستان24 راگەیاند: "سبەی ئەنجوومەنی باڵای ریفراندۆم كۆدەبێتەوە و سەردانی شاندی باڵا بۆ بەغدا و گفتوگۆ لەگەڵ لایەنە عێراقییەكان تاوتوێ دەكات، ھەروەھا سەردانی لیژنەكان بۆ وڵاتانی دراوسێ تاوتوێ دەكرێت".
گوتیشی: "جگە لە ئەندامانی ئەنجوومەنی باڵای ریفراندۆم، سكرتێری حزبەكان بەشداری لە كۆبوونەوەكە دەكەن، گفتوگۆ دەربارەی كارو میكانیزمی داھاتووی ئەنجوومەن دەكرێت".