وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا دێته هه‌ولێر
چەند پرسێكی تایبەت بە رەوشی ناوخۆی عێڕاق و رووبەرووبوونەوەی تیرۆر گفتوگۆی له‌سه‌ر ده‌كرێت
K24 - هه‌ولێر
بڕیاره ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ جیم ماتیس، وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا بگاته هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان و له‌گه‌ڵ مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و به‌رپرسانی باڵای هه‌رێمی كوردستان كۆببێتەوە و تێیدا باس لە چەند پرسێكی تایبەت بە رەوشی ناوخۆی عێڕاق و رووبەرووبوونەوەی تیرۆر بكەن.
سه‌ردانه‌كه‌ی ماتیس پاش ئه‌وه دێت كه سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ له ئوردنه‌وه گه‌یشته شاری به‌غدای پایته‌ختی عێراق و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی عیراق كۆبووه‌وه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان كاتژمێری 4:00 ئیواره‌ی ئه‌مرۆ وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا له به‌غداوه ده‌گاته هه‌ولێر و له لایه‌ن به‌رپرسانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه پیشوازی لێده‌كرێت.
سه‌ردانه‌كه‌ی ماتیس هاوكاتی ده‌ستپێكردنی ئۆپراسیۆنی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی شارۆچكه‌ی ته‌له‌عفه‌ره كه رۆژی 19/8/2017 له لایه‌ن سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراقه‌وه، پرۆسه سه‌ربازییه‌كه راگه‌یه‌نرا و هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكاش هاوكاری هیزه‌كانی عێراق ده‌كه‌ن.
پێده‌چێت سه‌ردانه‌كه‌ی ناوبراو بۆ هه‌رێمی كوردستان، به هه‌مانشێوه په‌یوه‌ندی به جه‌نگی داعش و قۆناغی دوای جه‌نگه‌كه هه‌بێت و له‌وباره‌یه‌وه له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای هه‌رێمی كوردستان كۆببێته‌وه.
ئه‌م زانیاریانه له كاتێكدایه، هێشتا هیچ به‌رپرسیكی هه‌رێمی كوردستان به فه‌رمی ئامانجی سه‌ردانه‌كه‌ی وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكای بۆ هه‌رێمی كوردستان ئاشكرا نه‌كردووه.