حه‌سه‌ن گه‌رمیانی بۆچوونی خۆی له باره‌ی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان راده‌گه‌یه‌نێت
به هۆنراوه‌یه‌ك هه‌ڵوێستی خۆی ئاشكرا ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
هونه‌رمه‌ندی دیاری كورد، حه‌سه‌ن گه‌رمیانی، له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییدا، هه‌ڵوێستی خۆی سه‌باره‌ت به سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ئاشكرا كرد و رایگه‌یاند، هه‌ر میلله‌تێك هوشیار بێت سه‌ربه‌خۆیه و هه‌ر میلله‌تێكیش ده‌یه‌وێت سه‌ربه‌خۆ بێت، پێویسته هۆشیار بێته‌وه.
ئه‌و هونه‌رمه‌نده دیاره، له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییدا، كه له ئه‌كاونتی فه‌رمی خۆی، له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بڵاویكردووه‌ته‌وه، وێڕای ئه‌وه‌ی هیوای سه‌ركه‌وتن بۆ گه‌لی كورد ده‌خوازێت، ده‌ستخۆشی له‌وانه‌ش ده‌كات، كه هه‌وڵی سه‌ربه‌خۆیی ده‌ده‌ن.
حه‌سه‌ن عه‌بدوڵڵا محه‌ممه‌د ئاغا، له‌دایكبووی ساڵی 1945ی ناحیه‌ی قادر که‌ره‌مه هه‌ر له‌وێ خوێندنی سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندی ته‌واو كردووه و له ساڵانی 1965 - 1966 له به‌کره‌جۆ له سلێمانی ئاماده‌یی کشتوکاڵی ته‌واو كردووه و ساڵانێكه له وڵاتی دانیمارك ده‌ژی.