ئافره‌تێكى ئێزدى ئه‌و داعشه‌ى ناسييه‌وه كه كڕين و فرۆشتنى پێوهكردبوو
له ناو ئاواره‌كانى ته‌له‌عفه‌ر
K24 – هه‌ولێر:
كچێكى ئێزدى له رێى تهلهڤزيۆنهوه ئه‌و چه‌كداره‌ى داعشى ناسييه‌وه كه كڕين و فرۆشتنى پێوه كردبوو، له كاتێكدا چه‌كداره‌كه له‌گه‌ڵ خه‌ڵكى ته‌له‌عفه‌ر رايكردبوو.
به هۆى داگيركردنى شنگال له 3ى ئاب/ ئۆگستى 2014دا هه‌زاران هاووڵاتى ئێزدى شنگال كه‌وتنه ده‌ست داعش و چه‌كدارانى ئه‌و رێكخراوه كچانى ئێزدييان خسته بازارى كڕين و فرۆشتنى كهنيزهكهوه و به‌و هۆيه‌وه سه‌دان ئافره‌تى ئێزدى كرانه كهنيزهك.
له چه‌ند رۆژى رابردوودا له سه‌روبه‌ندى ده‌ستپێكردنى ئۆپراسيۆنى كۆنترۆڵكردنى ته‌له‌عفه‌ر خه‌ڵكى شارۆچكه‌كه ئاواره بوون.
ئافره‌تێكى ئێزديش له ريزى ئه‌و ئاوارانه‌دا ، ئه‌و كه‌سه‌ى ناسيوهتهوه، كه كڕين و فرۆشتنى پێوه كردبوو.
ئه‌و ئافره‌ته ئێزدييه به ناوى ئيڤانا وهليد له ئه‌كاونتى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تى فه‌يسبوك نووسيويه‌تى: يه‌كێك له‌و كه‌سانه‌ى وه‌ك ئاواره له ته‌له‌عفه‌ر رايكردووه، ئه‌و داعشهيه كه به ئه‌بو عه‌لى بانگده‌كرێت و ئه‌و كڕين و فرۆشتنى به منه‌وه ده‌كرد و هه‌رگيز ناتوانم دهموچاويم له بير بچێته‌وه.
هه‌روه‌ها نووسيويه‌تى: ئه‌و ئه‌بو عه‌لييه به‌رپرسه له كڕين و فرۆشتنى سه‌رجه‌م ئه‌و ئافره‌ته ئێزدييانهى كرابوونه كهنيزهك و كه‌وتبوونه ده‌ست داعش.
ئيڤانا داواى له حكومه‌تى عێراق كردووه، ئه‌و كه‌سه دهستگيربكات و لێكۆڵينه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ بكات و پرسيارى چاره‌نووسى سه‌رجه‌م ئافره‌ته ئێزدييه‌كانى لێ بكات بۆ ئه‌وه‌ى چاره‌نووسيان ئاشكرا بكرێت.
