يه‌كێتى هه‌وڵێكى ديكه ده‌دات
سه‌ركردايه‌تى هاوبه‌شى يه‌كێتى و گۆڕان له نزيكترين واده‌دا كۆده‌بنه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
مه‌كته‌بى سياسى سياسى يه‌كێتى نيشتيمانى كوردستان، چه‌ند بڕيارێكى ده‌ركرد و رايگه‌ياند، يه‌كێتى هه‌وڵێكى ديكه ده‌دات بۆ چاره‌سه‌رى كێشه‌كان و دۆزينه‌وه‌ى رێگه چاره‌يه‌كى گونجاو.
ئه‌مڕۆ مه‌كته‌بى سياسى يه‌كێتى له هه‌ولێر به‌سه‌رپه‌رشتی كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی جێگری یه‌كه‌می سكرتێری گشتی كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجامدا.
له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بڕیار له‌سه‌ر چه‌ند خاڵێك درا، وه‌ك پێشتريش كوردستان 24 بڵاويكرده‌وه، سه‌ركردايه‌تى هاوبه‌شى يه‌كێتى و گۆڕان له نزيكترين واده‌دا كۆده‌بنه‌وه.
له راگه‌يه‌ندراوێكدا كه وێنه‌يه‌كى ده‌ست كوردستان 24 كه‌وتووه، بڕياره‌كانى مه‌كته‌بى سياسى يه‌كێتى خراونه‌ته‌ڕوو.
ده‌قى بڕياره‌كانى مه‌كته‌بى سياسى يه‌كێتى:
یه‌كه‌م: یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان سووره له‌سه‌ر كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان به‌ر له ئه‌نجامدانی ریفراندۆم.
دووه‌م: سه‌ركرایه‌تی هاوبه‌شی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌زووترین كات كۆده‌بنه‌وه و هه‌وڵێكی تری نیشتمانی ده‌درێت بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان و دۆزینه‌وه‌ی رێگاچاره‌ی گونجاو.
سێیه‌م: ریفراندۆم و مافی چاره‌ی خۆنووسین مافێكی سروشتی و دیموكراسی و نه‌ته‌وه‌یی گه‌له‌كه‌مانه و له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌موو ئه‌گه‌ره‌كانی ئه‌نجامدان و كاردانه‌وه‌كان و مه‌ترسییه‌كان گفتوگۆی به‌رپرسیارانه‌ی له‌باره‌وه كرا.