"تورکیا بە گرنگییەوە لە پێگەی هەرێمی کوردستان دەڕوانێت"

ناوەرۆكی كۆبوونەوەی وەزیری دەرەوەی توركیا لەگەڵ بزووتنەوەی ئیسلامی ئاشكرا دەكرێت

K24 - ھەولێر

عەبدوڵڵا وەرتی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەی ئیسلامی کوردستان سەبارەت بە کۆبوونەوەیان لەگەڵ وەزیری دەرەوەی تورکیا و هەڵوێستی وڵاتەكەی لەبارەی ریفراندۆم رایگەیاند، حکوومەتی تورکیا دژی ئەنجامدانی ریفراندۆمی هەرێمی کوردستان نییە. جەختیشیکردەوە، تورکیا بە گرنگییەوە لە پێگەی هەرێمی کوردستان لە ناوچەکە دەڕوانێت.