لەبارەی راگرتنی ڤیزای توركیا روونكردنەوە دەدرێت
ڤیزای دوو وڵاتی دیكە راگیراوە
K24 - سلێمانی
لە بەدواداچوونی كوردستان24 لەبارەی دەنگۆی پێنەدانی ڤیزای توركیا بە ھاووڵاتیانی سلێمانی، دەركەوتووە كە ئەم ھەواڵە بنەمای نییە و ھیچ بەڵگە و نووسراوێكی فەرمی بۆ ئەم مەبەستە ئاراستەی كۆمپانیا و نووسینگەكانی گەشتیاری نەكراوە.
پێنهدانی ڤیزا لهلایهن توركیاوه به هاووڵاتیانی سنووری پارێزگای سلێمانی رهتدهكرێتهوه.
عەتا ئەنوەر، بەڕێوەبەری كۆمپانیا و نووسینگەكانی بواری گەشتیاری لە سلێمانی بە كوردستان24 گوت: "تا ئێستا ھیچ نووسراوێكی فەرمیمان بۆ نەھاتووە، باس لە پێنەدانی ڤیزا بكات".
گوتیشی: "ئەو دەنگۆیە لە رێگەی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان لەسەر زاری كۆمپیانیایەك بڵاوكراوەتەوە، داوا دەكەین خۆیان ھەواڵەكە راست بكەنەوە".
راشیگەیاند: "لە ھەفتەی رابردووەوە ھەریەك لە وڵاتانی میسر و عەممان پێدانی ڤیزایان راگرتووە، پێدەچێت تەنھا ھۆكارەكە ئەوە بێت كە بەرەو جەژنە".