فازڵ بەرواری: قەڵای مێژوویی تەلەعفەر كۆنترۆڵكراوەتەوە
"داعش توانای بەرگری نەماوە"
K24 - تەلەعفەر
فازڵ بەرواری، فەرماندە لە دژەتیرۆری عێراق لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ کوردستان24 رایگەیاند: "هێزەکانمان قەڵای مێژووی شارۆچکەی تەلەعفەریان کۆنترۆڵکردەوە".
جەختیشیکردەوە: "چەکدارانی داعش بەهۆی شکستەکانیان لە مووسڵی کۆن، ئێستا توانای بەرگریکردن بەرامبەر بە هێزەکانی عێراقیان نەماوە. بە کۆنترۆڵکردنەوەی قەڵای مێژووی تەلەعفەر ئەرکی دژەتیرۆری عێراق لەو شارۆچکەیە کۆتایی پێهات".
سه‌رله‌به‌یانی رۆژی 20/8/2017 حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكوه‌زیران و فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق، له وتاریكدا ده‌ستپێكردنی پرۆسه‌ی سه‌ربازیی بۆ كۆنترۆلكردنه‌وه‌ی شارۆچكه‌ی ته‌له‌عفه‌ر راگه‌یاند.
شارۆچكه‌ی ته‌له‌عفه‌ر، یه‌كێكه له گه‌وره‌ترین قه‌زاكانی پاریزگای نه‌ینه‌وا و نزیكه‌ی 80 كیلۆمه‌تر له رۆژئاوای مووسڵ هه‌ڵكه‌وتووه و له سنووری سووریاوه نزیكه و نزیكه‌ی 200 هه‌زار كه‌سی تیدا ده‌ژی.
چه‌كدارانی داعش له رۆژی 15/6/2014 شارۆچكه‌كه‌یان داگیركردووه و زیاتر له 3 ساڵه ده‌ستیان به سه‌رداگرتووه، ئه‌وه‌ش پاش ئه‌وه بوو كه سوپای عێراق له‌و ناوچانه پاشه‌كشه‌ی كرد و بوونه هۆی درووستبوونی ئه‌و ره‌وشه ناله‌باره و كوژران و ئاواره‌بوونی هه‌زاران كه‌س.