"سێری ده‌بێته چواره‌مین گرێبه‌ستی ئه‌م هاوینه‌ی بارسێلۆنا"
"بارسێلۆنا له‌گه‌ڵ جان سێری گه‌یشته رێككه‌وتن"
سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له یانه‌ی بارسێلۆنا، ئاشكرای كردووه كه جان سێری ده‌بێته پێنجه‌مین گرێبه‌ستی ئه‌م هاوینه‌ی یانه كه‌ته‌لۆنیاییه‌كه.
رۆژنامه‌ی موندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانیا له چاپی ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 26 ئابی 2017، رایگه‌یاندووه كه بارسێلۆنا به 40 ملیۆن یۆرۆ له‌گه‌ڵ جان سێری ناوه‌راستكاری كۆدیڤواری یانه‌ی نیسی فره‌نسا گه‌یشته رێككه‌وتن.
یانه‌ی نیس له خولی فره‌نسا بۆ یارییه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ به‌رامبه‌ر یانه‌ی (ئامیان) سێری دوروخستۆته‌وه، ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌ی په‌یوه‌ندیكردنی ئه‌و یاریزانه به یانه‌ی بارسێلۆنا ده‌سه‌لمێنێت.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، جان سێری له ماوه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه بۆ واژۆكردنی گرێبه‌سته‌كه‌ی ده‌كاته هه‌رێمی كه‌ته‌لۆنیا.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، پێگه‌ی لكیپی فره‌نسا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه یانه‌ی پاریس سانجێرمان ته‌نیا له پێناو ئه‌وه‌ی نرخی سێری له‌سه‌ر بارسا گران بكات، به 50 ملیۆن یۆرۆ بۆ گواستنه‌وه‌ی ئه‌و یاریزانه هاتۆته سه‌رهێڵ.
جان سێری ته‌مه‌ن 26 ساڵ، یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی كۆتدیڤواره و ماوه‌ی 2 وه‌رزه له خولی لیگ وه‌نی فره‌نسا یاری بۆ یانه‌ی نسیس فره‌نسا ده‌كات، به گوێره‌ی میدیاكانی نزیك له بارسێلۆنا، له دوای گواستنه‌وه‌ی (دیۆلفیۆ، سیمیدۆ و پاوڵینهۆ، عوسمان دێمبلی) ده‌بێته چواره‌مین گرێبه‌ستی نوێی بارسا.