تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك راده‌وه‌ستێت
كۆمپانیای فه‌یسبووك چی ده‌ڵێت له باره‌ی ئه‌و گرفته ته‌كنیكییه
K24 - هه‌ولێر:
كه‌مێك به‌ر له ئێستا، تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك، بۆ زۆرێك له به‌كارهێنه‌رانی راوه‌ستا و به‌كارهێنه‌ران ده‌ستیان به زۆرێك له لینكی ئه‌و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه ناگات، هه‌زاران راپۆرتیش له‌و باره‌یه‌وه، دراوه‌ته كۆمپانیاكه.
به‌شێك له به‌كارهێنه‌ران, سكاڵای ئه‌وه‌یان كردووه، ئه‌و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه زه‌به‌لاحه، له دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆوه راوه‌ستاوه.
ئه‌و كێشه ته‌كنیكییه له هه‌رێمی كوردستانیش هه‌ستی پێكراوه و به‌شێك له به‌كارهێنه‌ران ناتوانن ئه‌كاونته‌كانییان بكه‌نه‌وه.
كۆمپانیای داون دیتێكتهری تایبه‌ت به چاودێریكیردنی پچڕانی خزمه‌تگوزاری ئینته‌رنێت، رایده‌گه‌یه‌نێت، ژماره‌یه‌كی یه‌كجار زۆری به‌كارهێنه‌ران، له دوای كاتژمێری دووی دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆوه، ناتوانن فه‌یسبووك به‌كاربهێنن.
كێشه‌ی زۆربه‌ی هه‌ره زۆری به‌كارهێنه‌ران، ئه‌وه‌یه كه ناتوانن ئه‌كاونته‌كانییان له‌و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه بكه‌نه‌وه.
ئه‌و كێشه ته‌كنیكییه‌كه‌ی فه‌یسبووك، له ته‌واوی ئامێره‌كاندا په‌یدا بووه، چ له ئه‌پی فه‌یسبووك له مۆبایل و چ له رێگه‌ی كردنه‌وه‌ی وێبسایته‌كه، له رێگه‌ی كۆمپیوته‌ری دیسكتۆپ و لاپ‌تۆپ.
هه‌ندێك له به‌كارهێنه‌رانی ئینستاگرامیش، كه له‌لایه‌ن فهیسبووكهوه خاوهندارێتتی ده‌كرێت، باس له هه‌مان كێشه‌ی ته‌كنیكی ده‌كه‌ن و ناتوانن ئه‌كاونته‌كانییان بكه‌نه‌وه.
هه‌رچه‌نده له ئێستادا كێشه ته‌كنیكییه‌كه چاره‌سه‌ر كراوه و ئه‌و گرفته هه‌ستی پێناكرێت، به‌ڵام كۆمپانیای فه‌یسبووك، هیچ لێدوانێكی له‌و باره‌یه‌وه نه‌داوه و هیچ روونكردنهوهشی بڵاونه‌كردووه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه: Independent