به وێنه... دیارترین ئەو 10 ئەستێرەیەی لە چامپیۆنزلیگی ئەم وەرزە دادەبڕێن
زۆرینهی ئهو یاریزانانه له چامپیۆنزلیگ خاوهنی دیمهنی سهرنجڕاكێش و ناوازه بوون
چەندان ئەستێرە لەم وهرزی نوێی چامپیۆنزلیگی 2017 ـ 2018 یاریی ناکەن،کە پێشتر لهم پاڵهوانییهتییه خاوهنی دیمهنی سهرنجڕاكێش و ناوازه بوون، بەشێکیان وازیان لە یارییکردن ھێناوە و ئەوانیتریش نەیانتوانیوە بگەنە چامپیۆنزلیگ.

1ـ مەسعوود ئۆزێلی ئەڵمانیا: یەکێک لە باشترین گۆڵ دروستکەرەکانی مێژووی پرێمەرلیگ، ئۆزێل لەگەڵ ئارسێناڵی ئینگلیزی بۆ گەیشتن بەم خولە سەرکەوتوو نەبوو، دوای 12 ساڵ بەشداری کردنی یەک بەدوای یەک, تۆپچیەکان نەیانتوانی بگەنە بەھێزترین خولی ئەورووپا.

2ـ جۆن تێری ئینگلیزی: کاراگێڕانی چێڵسی ئهم وهرزه تیپهكهیان بە ھێنانی یاریزان لاو و خوێن گەرم نوێكردهوه، بەمەش تێری دوای چەندین ساڵ بووە قوربانی, دەستی کۆنتی راھێنەر و دوورخرایەوە، تێری خاوەنی یەک ناسناوی چامپیۆنزلیگە.
.jpg)
3ـ ڕۆبن ڤان پێرسی ھۆلەندا: خاوەنی 25 گۆڵە لە کۆی 59 یاریی, کە بەشداری چامپیۆنزلیگی کردووە، دوای ئەوەی لەگەڵ فێنهرباهچهی تورکی, نەیتوانی لە قۆناغی پاڵاوتنەکان بگەنە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا, ئیدی بێبەش بوو لە یاریی کردنی ئەم خولە.

4- لیۆناردۆ بۆنۆچی ئیتاڵی: دوای دروستبوونی کێشە لەگەڵ کارگێری یۆڤێنتۆس, لەسەر درێژ کردنەوەی گرێبەستی ئاڵێگری راھێنەر و دوای شکستەکەی فایناڵی چامپیۆنزلیگ له کاردیف، بۆیە پەیوەندی بە ریزەکانی ئەیسی میلانی ھاونیشتیمانیەوە کرد, ئهو یانهیهش تهنیا له یۆرۆپالیگ یاری دهكات.
.jpg)
5ـ ئەلێکس سانچێز: ئهم هێرشبهره چیللیه لەگەڵ ئارسێناڵ نەگەیشتنە چامپیۆنزلیگ و خەونی یاریی کردنی ئەم وەرزەی چامپیۆنزلیگی به یۆرۆپالیگ گۆڕیەوە.

6ـ فلیپ لامی ئەڵمانیا: دوای سەرکەوتنێکی درێژ لەگەڵ بایرمیونشن و ھەلڵژاردەکەی و بەدەستھێنانی مۆندیالی 2014ـی بڕازیل، لە کۆتایی وەرزی ڕابردوو بڕیاری وازھێنانی لە یاریی کردن دا و بە یەکجاری جیھانی لاکێشە سەوزەکەی جێھێشت.

7ـ وێسلی سنایدهر ھۆڵەندی: وەرزی ڕابردوو لەگەڵ گەلەتەسەرای تورکی نەگەشتنە چامپیۆنزلیگ، بۆیە بڕیاریدا ڕووبکاتە یانەی نیسی فڕەنسی، لە قۆناغی پاڵاوتنەکانیش بەھۆی پێکانەوە یاریی نەکردوو، تیپەکەشی سەرنەکەوت.

8ـ خافیێرھێرناندێزی مێكسیكی: لەگەڵ یانەی لیڤەرکوزن سەرکەوتوو نەبوو، دواتر ڕوویکردە یانەی وێستھام یونایتدی ئینگلیزی, بە بڕی ٢٠ ملیۆن یۆرۆ، لە چامپیۆنزلیگ دوور کەوتەوە.
.jpg)
9ـ واین ڕوونی ئینگلیزی: وەرزی ڕابردوو لە بردنەوەی خولی ئەورووپی بۆ مان یونایتد بەشداربوو، بەو ھۆیەوەش گەڕانەوە چامپیۆنزلیگ, بەڵام بۆ وەرزی نوێ ڕوویکردە یانەی ئێڤەرتۆن, بەمەش شەیتانە سوورەکان گۆڵکەرە مێژوویەکەی لە دەستدا.
10ـ فرانسیسكۆ تۆتی ئیتاڵیا: ئەفسانەکەی رۆما وازھێنانی لە یاریی کردن ڕاگەیاند, تۆتی بەتەمەنترین یاریزانە, کە لە چامپیۆنزلیگ گۆڵی تۆمار کردبێت, لە دژی مانچێستەر ستی, ساڵی ٢٠١٤، بەڵام چیتر نایبینینەوە لە یاریگاکاندا.
ئامادەکردنی: بارزان ئەکرەم